به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێرانەوە لە ماڵپەری ڕێکخراوی نەتەوەکان " ئیسماعیل وەلەد شیخ ئەحمەد " نێردراوی تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن لە ڕاپۆرتەکەی خۆی دا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش ووتی : تووندتر بوونەوەی تێکەڵچوونەکان لەیەمەن بۆ تاقمگەلی ترۆریستی وەکوو داعش دەرفەتێکە بۆ پەرەی چالاکییەکان لەم وڵاتە دا .
نێرداوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ یەمەن بە ئاماژە بە بنپێکرانی بەربڵاوی مافی مرۆڤ لە شەڕی ئەو وڵاتە ووتیشی ، پەلاماری تەقینەوەیی ٢٩ ئاگۆست لە عەدەن لە باشووری ئەو وڵاتە کە بوو بە هۆی کوژرانی دەیان یەمەنی نیشان دەری زۆرتر بوونەوەی چالاکیی ئەم گرووپانەیە لە یەمەن دا .
شیخ ئەحمەد هەروەها پچرانی دانووستانەکانی ئاشتی لە کوەیتی وەک خەیانەت زانی دەر حەق بە چاوەڕوانیی بەملوێنان یەمەنی و بەڕاشکاوی ووتی ، بە دوای ئەم دانووستانە بێ ئاکامە ، ئاگر بڕ لە یەمەن بنپێکرا و چالاکییەکانی جەنگی لەو وڵاتە تا دی زۆرتر دەبێتەوە .
دانووستانەکانی ئاشتی یەمەن کەلە سێ مانگ لەمەو بەر لە کوەیت دەسپێکرابوو ، بە کۆسپ نانەوەکانی بەردەوامی ڕیاز ، هەڵپەسێردرا . ڕێکخراوی نەتەوەکان و ١٨ وڵات لە دانووستانەکانی ئاشتی بە مەبەستی کۆتایی دان بە شەڕ لە یەمەن پشتگریان کردووە .
پەلامارە ئاسمانییەکانی عەرەبستان بۆ سەر یەمەن لەمارچی ٢٠١٥ دەستپێکراوە و تا بە ئێستا درێژەی بووە...
کۆتایی کورتە نامە/310